ئێمە کێین

ژانوار

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج‌ نەویستە، کە لە بواری جینۆساید کاردەکات، هەروەها هەوڵی ڕێگریکردن لەو تاوانە و بەرگری لە مافی گەلانی جیهان دەدات، جینۆسایدی گەلی کوردستان لەپێشینەی هەوڵ و کارەکانی ڕێکخراوی ژانوارە.

ئامانجی ئێمە

  • دروستکردنی کۆدەنگی: بەشداریکردن لە دروستکردن و پەرەپێدانی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی دژی تاوانی جینۆساید.
  • پاراستنی یادەوەری: پاراستنی یادەوەریی تاوانەکان و ڕێگریکردن لە سڕینەوەی مێژووی قوربانیان.
  • گەیاندنی دەنگ: گەیاندنی دەنگی قوربانیان و بەرگری لە مافی کۆمەڵگە زیانبەرکەوتووەکان وەک چارەسەر.
  • هۆشیاریی بەردەوام: دروستکردنی هۆشیارییەکی بەردەوام لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی.

ڕێگە و ئامرازەکانی کارکردنمان

  • توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی: بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی بەڵگەدار و زانستی لەسەر ڕەهەندە یاسایی و مێژووییەکانی جینۆساید.
  • بە دۆکیومێنت کردنی تاوانەکان: بە دۆکیومێنت کردنی تاوانەکان و بە دیجیتاڵی کردنیان لە شێوازی بەڵگە فیلم و کورتە ڤیدیۆ و ڕاپۆرت
  • کەمپەین و چالاکیی مەیدانی: بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەشداریی کارا لە کەمپەینە مەیدانییەکاندا.
  • کۆڕبەند و کۆنفڕانسەکان: بەشداریکردنی کاریگەر لە کۆڕبەند و کۆنفڕانسە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا.
  • تۆڕسازی و هەماهەنگی: دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوە جیهانییەکان بۆ بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان لە پێناو پاراستنی مافەکاندا.